ئەمڕۆ دوو شەممە 20-10-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) کم/ک. لەکاتەکانی نیوەرۆ کەمێک چاڵاک دەبێت بۆ سەروی 20 کم/ک
ئاراستەی با / ئاراستە باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / كةمێك نزم دەبێتەوە ( 2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت
سبەى سێ شەممە 21-10-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی باکوور( پارێزگای دهۆک ) دەست پێدەکات پاشان کاریەگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاویەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی, شایانی باسە نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێ کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە , وە پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگری کەش بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
2025/10/20

