وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بریاری قەدەغەکردنی یاری (Roblox) جێبەجێکرد بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەروەها ئەم بریارەش لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەلایەتی و پارێزگاریکردن لە بەها ئەخلاقی و پەروەردەییەکانی خێزان و منداڵان
ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و چاودێری مەیدانی هاتووە کە دەریخستووە ئەم یارییە ژمارەیەک مەترسی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری لەخۆدەگرێت، لەوانە:
• ڕێگادان بە پەیوەندی راستەوخۆ نێوان بەکارهێنەران بە شێوەیەک کە منداڵان و گەنجان دەخاتە بەردەم هەوڵەکانی سوودوەرگرتن یان هەڕەشەی ئەلیکترۆنی
• لەخۆگرتنی هەندێک لە ناوەڕۆکەکانی یارییەکە بۆ دیمەن و ڕەفتارێک کە دژی بەهاکان و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانن
• بڵاوبوونەوەی بەستەری ساختە و سەکۆی نافەرمی کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خەڵات لەناو یارییەکە دەکەن و لە دزینی زانیاری و ئاگاداری کەسی بەکاردێن
• هاندانی بەکارهێنەران بۆ کڕینی پێداویستی ناو یاریەکان دووبارە کە بارگرانی دارایی لەسەر خێزانە عێراقییەکان دروستدەکات
• زیادبوونی دۆخەکانی ئاوێتەیی دیجیتاڵی و جیابوونەوەی کۆمەڵایەتی لەنێو بەکارهێنەرە بچووکەکان لەئەنجامی بەکارهێنانی زیادەڕۆیی یارییەکە.

