zagros news agency

سەرباری سزاکان و گوشارەکانی ئەمریکا و ئەورووپا هەناردەی نەوتی ئێران زیادی کردووە

 

ڕۆژنامەی واشنتن‌‌تایمز لە زاری بێهنام تاڵبلوو، بەڕێوەبەری کاروباری ئێران لە دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی ڕایگەیاندووە، لە مانگی ئەیلوولدا هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل لە یەک ڕۆژدا، ئەمەش دەری دەخات سزاکان سەرکەوتوو نەبوون.
هاوکات بەپێی داتاکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٥٨٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و لەو ڕێگەیەوە ٤٣ ملیار دۆلار داهاتی دەست کەوتووە.
چین وەکوو هاوپەیمانێکی ستراتیژیی ئێران ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئێران دەکڕێت. شرۆڤەکاران بە واشنتن‌تایمزیان گوتووە، ئێران ئەو داهاتە بۆ کڕینی چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازی لە ڕووسیا بەکار دێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

سەڵاح

ئیسرائیل و حەماس بۆ “هێرشی نوێ لە کەرتی غەزە” پلان دادەڕێژن

یاسین

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین