لە هەولێر پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستی پێكرد، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانییە و ملیۆنان دار دەچێندرێن.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە سنووری بەحرکە دەست بە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە چاندنی ملیۆنان داری فستق و زەیتوون لە دەوروبەری هەولێری پایتەخت كراوە.

