zagros news agency

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە جێگیری دەمێننەوە و لە ناوچەکانی گەرمیانیش بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت.

کەشی ئەمڕۆ دووشەممە (10-08-2026):
ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەشی لەنێوان (5-15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، کە ئەمەش بە “لەسەرخۆ” هەژمار دەکرێت. مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

کەشی سبەی سێشەممە (11-08-2026):
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ئارادایە. خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا دەگاتە سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 6 بۆ 8 کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە:

  • هەولێر: 42 پلە

  • سلێمانی: 40 پلە

  • دهۆک: 41 پلە

  • هەڵەبجە: 43 پلە

  • کەرکوک: 44 پلە

  • چەمچەماڵ: 42 پلە

  • زاخۆ: 41 پلە

  • پیرمام: 38 پلە

  • ئاکرێ: 41 پلە

  • گەرمیان: 47 پلە (بەرزترین پلە لەسەر ئاستی هەرێم)

  • حاج ئۆمەران: 32 پلە (نزمترین پلە لەسەر ئاستی هەرێم)

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین

مونا قەهوەچی پەیامێک بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی دەنێرێت

سەڵاح

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح