فەرەیدوون عەباس، بەربژێری ژمارە ٢٨ی لیستی ٢٧٥ی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان له بازنه‌ی سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م جاره خه‌ڵكی سلێمانی متمانه به پارتی بكه‌ن، چونكە پارتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه و شه‌ڕ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزرانیی كوردستانییان ده‌كات.
فەرەیدوون عەباس، بەربژێری ژمارە ٢٨ی لیستی ٢٧٥ی پارتی پارتی لە بازنەی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی متمانەم پێ ببەخشن، تاوەكوو بەیەکەوە داهاتوویەکی باشتر دروست بکەین، من باوەڕم بە گۆڕانکاریی ڕیشەیی هەیە، پەرلەمان پێویستە دامەزراوەیەک بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. به‌تایبه‌ت ئه‌م جاره به‌رنامه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی روون بووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌م شاره پێشوازی له پارتی ده‌كه‌ن، چونكه پارتی هەر قسه ناكات، بەڵكوو كرداری بەرهەمداری هه‌یه و سه‌لماندوو‌یەتی خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستانه.“
گوتیشی: “ڕێبازی بارزانی، خاکەڕایی، نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیی بۆ بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، بنەمای کارکردن و ناسراویمە. ڕابردوو گەواهیدەرە کە هیچ پێگە و پۆستێک و ناونیشانێک تایبەتمەندیم ناگۆڕێ. لە پێشمەرگایەتییەوە دەستم پێ‌کرد و قۆناغەکانی کاری ڕێکخراوەیی و حزبایەتیم هەنگاو بە هەنگاو بڕی بۆ خزمەتی کورد و کوردستان، به‌و نییه‌ته‌وه ده‌چمه په‌رله‌مانی عێراق و شه‌ڕ بۆ گه‌لی خۆم ده‌كه‌م. لە ئەنجومەنی نوێنەران تەنیا بۆ نووسینی یاسا لەسەر کاغەز کار ناکەم، بەڵکوو کار بۆ ئەوە دەکەم یاسا نووسراوەکانی سەر کاغەز جێبەجێ بکرێن و ئەنجومەنی نوێنەران بکەم بە سەنگەری بەرگری لە مافەکان و دەستەبەری ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خەڵكەكەمان.“
بەربژێری ژمارە ٢٨ی لیستی ٢٧٥ی پارتی پارتی لە بازنەی سلێمانی راشی گه‌یاند: ”پشتیوانی به‌خوا سه‌ركه‌وتن نزیكه لە هەموو قۆناغەکاندا جێگەی متمانە بووم، لەداهاتووشدا هەروا جێگای متمانەتان دەبم، لەڕابردودا بێ بەڵێن نەبووم و باشترین به‌ڵێن لای من ڕاستگۆییه، چونكه ڕاستگۆیی نیشانه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانه.“

