zagros news agency

لەمەودوا ڤیزای سویسرا راستەوخۆ له عێراق به هاووڵاتییان دەدرێت

 

ئینیازۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە شاری بەغدای پایتەخت ڕاستەوخۆ ڤیزا بە عێراقییەکان دەدات.

ئەمەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا هات کە لەگەڵ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغدا سازی کرد.

کاسیس لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دوای سی ساڵ بەڵگەیە لەسەر پتەویی پەیوەندییە دوولایەنەکان.

وەزیری دەرەوەی سویسرا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی چاوەڕوانی بەهێزکردنی هاوکارییە لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە ئابووری، سەقامگیریی هەرێمی، کۆچ، و گەشەپێدان.

روونیشی کردەوه، دابینکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق راستەوخۆ لەڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغداوە دەبێت بێ ئەوەی پێویست بە چوونه ئوردن بکات، راشیگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات 9% بەرز بووەتەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو.

جەختیشی کردەوه، سویسرا باوەڕی بە رۆڵی سەرەکیی عێراق هەیە لە چەسپاندنی سەقامگیریی هەرێمی و وەک وڵاتێکی پابەند دەیبینێت کە ئاسۆیەکی گەورەی بۆ داهاتوو هەیە.

لەلای خۆیەوە، فوئاد حوسێن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە بڕیاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان بۆ سویسرا لەڕێگەی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا کە تاوتوێی لێخۆشبوونی خاوەنی پاسپۆرتە دیپلۆماسییەکان لە ڤیزای چوونەژوورەوە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

سەڵاح

رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

کیلیان مباپێ نزیکە لە پێڵاوی ئاڵتوونی

یاسین