سکرتاریای بەڕێوەبەریی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە، چواری خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ ٢٦ی تشرینی دووەم، فێستیڤاڵەکە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لە سێ بەشی سەرەکییدا بەڕێوە دەچێت: شانۆی نیشتمان، شانۆی هەڵبژاردە و شانۆی تایبەت. بە درێژایی چوار ڕۆژی فێستیڤاڵەکە، ٦ شانۆنامە لە بەشی نیشتمان، ٣ شانۆنامە لە بەشی هەڵبژاردە و ٢ شانۆنامەش لە بەشی تایبەتدا، لە چەند شوێنێکی جیاواز لە نێو شاری مەریوان نمایش دەکرێن.

