zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامی لە زەوییەکانی ” گەڕەسۆر ” بەسەرکردەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 2025.10.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری، جێگرى پارێزگار و قائیمقامی قەزایی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکان و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران، پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و شەقامى بۆ زیاتر لە ( 3 هەزار ) پارچە زەوی لە زەوییەکانی گەڕەکی گەڕەسۆری سنووری قەزایی بنەسڵاوەی بەسەر کردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی، پارێزگارى هەولێر، وێراى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان و دەستخۆشى لە تیمەکانی شارەوانییەکان، خۆشحاڵی خۆى نیشاندا بەدەستکردن بە پڕۆسەکە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت کە ماوەیەکی زۆرە چاوەروانى دەستپێکردنى ئەو کارەبوون.

لە لێدوانێکیش بۆ کەناڵەکان،  دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو زەوییانەی کە چەند ساڵێکە خەڵکی هەولێر ئەو زەویانەیان وەرگرتووە، بەڵام نەیانتوانیوە بە هیچ جۆرێک بەکاری بهێنن.

گوتیشی، بە دیاریکردنی سەر بلووکەکانی ئەو زەوییانە و هەروەها کردنەوەی ڕێگاکان و تێکەڵڕێژکردنی، ئەو زەویانە دەچێتە قۆناغێکی گرنگ و خاوەنەکانیان لێی سوودمەند دەبن، و  نرخی زەوییەکانیش گۆڕانی بەسەردادێت و ئاوەدانی دەگاتێ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لە بەشی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لێرە خەزانەک دروست دەکرێت، کە ئەوەش بەشێکی تری خزمەتگوزاری ئاودانی ناوچەکە دەبێت.

جێگەى باسە، لەپڕۆسەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی گەڕەسۆر، دواى دانانی دیزاینی پڕۆفایل و دەستنیشانکردنى بەرزی و نزمی زەوییەکان و وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری زەویەکان لەلایەن تیمى شاراوانییەکان، دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان.

No photo description available.

May be an image of text

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of one or more people and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای سناپ چات هەلگرتنی وێنەو ڤیدۆ دەکات بە پارە

یاسین

بۆ یەكەمجار قوتابییان دەتوانن نمرەكانیان بە دیجیتاڵی وەربگرنەوە

سەڵاح

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ یاریدەدەری وزەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە

دڵشاد