zagros news agency

له‌ باشووری عێراق شه‌ڕه‌ته‌قه‌ ڕووی دا و گه‌نجێك كوژرا

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی 10ی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ قه‌زای مه‌یموونه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای میسان، شه‌ڕ له‌نێوان دوو لایه‌نی هۆزی حه‌ریشیین به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه‌ ڕووی دا و سه‌رئه‌نجام گه‌نجێك كوژرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، دوای ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یان گه‌یاندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی پزیكی دادی پارێزگاكه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ رووداوه‌كانی كوشتن له‌ باشووری عێراق زیادیان كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مرۆڤ و منداڵ دەستگیر دەکات

یاسین

د. ئەشواق جاف له‌دادگایی عه‌جاجه‌وه‌: خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە فیڕۆ ناچێت

یاسین

یەکەم سەرۆک کۆماری ژن لە بولگاریا کە هەڵبژێردرا

سەڵاح