zagros news agency

ئیسرائیل سنووری سووریا بەزاند و بازگەشی دانا

 

شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناو سنووری باکووری قونەیترە و خاڵێکی پشکنینیان داناوە و چەندین بۆمبی ڕووناککەوەرەیان لە ناوچەکەدا تەقاندووە.

بەگوێرەی میدیاکانی سووریا، هێزەکانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی سێ تانک و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی نزیکەی 6.5 کیلۆمەتر هاتوونەتە ئەو دیو سنوور و گەیشتوونەتە ڕێگای نێوان شاری خان ئەرنەبە و شارۆچکەی جەبا لە باکووری قونەیتەرە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “هێزەکانی ئیسرائیل لەڕێگەی گوندی سەمدانییە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان چوونەتە ژوورەوە و خاڵێکی پشکنینیان لە شوێنی بازگەیەکی کۆن داناوە کە بە بازگەی ئەلسەقەری ناسراوە، کە دەکەوێتە چوار ڕییانی نێوان ڕێگای خان ئەرنەبە-جوبا و ڕێگەکە بەرەو دیمەشق دەڕوات.”

هەروەها ئاشکرایان کردووە، هێزەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بۆمبی ڕووناککەرەوەیان تەقاندووە و ژمارەیەک کەسیان بە ماتۆڕەکانەوە دەستگیرکردووە.

لای خۆیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل بە هەشت تانک و 13 ئۆتۆمبێلی سەربازیی دزەیان کردووەتە ناو لادێکانی قونەیتەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ناوی حەوت بەرپرسی سەربازیی دیکەی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی دەکات

یاسین

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا

سەڵاح