zagros news agency

یاماڵ خۆی دەخاتە نێو کێشەیەکی گەورە

 

هەمیشە پێش یاریەکانی مشتومڕی نوێ و تازە دروست دەبن و تەنانەت هەندێک کات کاریگەری دەخەنە سەر یاریەکە،بەڵام ئەمجارە بابەتێکی جیاواز و تازە دروست دەبێت ئەویش قسە و گوفتارەکانی لامین یەماڵی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایە،کە چەند ڕۆژێکە بە قسە و بڵاوکراوەکانی هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید زیاتر و زیاتر لەخۆی توڕە دەکات.

 

دوای بڵاوبوونەوەی چەند قسەیەکی لامین لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی،کە باسی گۆڵ کردنی دەکرد لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و گاڵتەی بەهاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکرد،کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بە توندی ڕەخنەیان لەو یاریزانە گرت
وە دوێنێش لامین لە ستۆریەکی ئینستاگرام بە گاڵتەوە نووسی بوو(بەمزوانە ئەو دیمەنە دەبینن)،کە دیمەکە ساتی گۆڵ تۆمار کردنی بوو لە ڕیاڵ مەدرید.

 

چاودێرانی تۆپی پێ پێیان وایە لامین بەم ڕەفتارانەی خۆی خستۆتە نێو ئاژاوەیەکی نوێ و هیچ سیفاتێکی یاریزانێکی پیشەگەری تێدا نییە
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لەڕیاڵ مەدریدیش بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت؛سەرەڕای ئەو ڕێزە زۆرەی لە لامین یەماڵ گیرا ئێستا هیچی لەبەر چاوان نییە و گاڵتە بە گەورەترین یانەی مێژوو دەکات
90 خولەکی یاری کلاسیکۆ قورسترین 90 خولەکی یەماڵ دەبێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کارئاسانیی زیاتر بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکرێت

سەڵاح

ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى بەربژێرى ژماره‌ ١٠ له‌سه‌ر لیستى ٢٧٥: ده‌مانه‌وێت سنووری سلێمانییش وه‌كوو هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌ت بكرێت و ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌

یاسین

ئاڤان حمەسالح: دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەتی سلێمانیش بكەین

گوران