zagros news agency

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

 

لە یاریی کلاسیکۆ و لوتکەی هەفتەی 10ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بەرشەلۆنەی رکابەری کرد.

تایمی یەکەم، مێرەنگێ بە فشار و هێرش بردن دەستیپێکرد، کیلیان مباپێ لە خولەکی 14 گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بە بیانووی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
هەشت خولەک دوای ئەم رووداوە هەمان یاریزان دووبارە دەرکەوتەوە و گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.

لە خولەکی 38 فێرمین لۆپێز ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام ریاڵ مەدرید ریتمی خۆی تێکنەدا و لە خولەکی 43 جود بێلینگهام دووبارە گۆڵی پێشکەوتنی یانە مەدریدیەکەی نوسییەوە.
لە تایمی دووەم، بە دیاریکراوی لە خولەکی 52 کیلیان مباپێ هەلی گۆڵێکی دیکەی لە رێگەی لێدانی سزا بۆ ڕەخسا، بەڵام چێزنی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە بە سەرکەوتوویی لێدانە سزاکەی گەڕاندەوە.

پێدری یاریزانی بەرشەلۆنە لە دواساتی یارییەکە بەهۆی هەڵەیەکەوە بەرامبەر چوامینی بە کارتی سور کرایە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، بەم بردنەوەی تیپەکەی ئەلۆنسۆ بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پێشەنگی بەهێزترکرد، بەرشەلۆنەش بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی و نووری مالیكی كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

جێگری والی كه‌ركوك و شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌كانی لە كەركووك كوژران

سەڵاح