zagros news agency

تورکیا پێشوازیی لە کشانەوەی پەکەکە دەکات

تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی تورکیاوە کرد و ئەم هەنگاوەی بە “ئەنجامێکی بەرجەستە”ی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوو زانی. ئەمەش دوای بەیاننامەی پەکەکە دێت کە تێیدا ڕایگەیاند هەموو هێزەکانی لە تورکیا کشاندووەتەوە.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی “داد و گەشەپێدان” بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، گوتی: “بە پەرەسەندنەکانی ئەمڕۆ، بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا و ڕاگەیاندنی هەنگاوە نوێیەکان بەرەو چەکداماڵین، دوو ئەنجامی بەرجەستەی پێشکەوتن لە پرۆسەی ئاشتیدا بەدەست هاتووە.”
ئەم لێدوانانە دوای بەیاننامەی پەکەکە سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەکانی لە خاکی تورکیاوە، بڵاو کرایەوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە، ڕایگەیاند هەموو هێزەکانی خۆی لە خاکی تورکیا کشاندووەتەوە.
ئەم پارتە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵیی “فورات”ەوە، نزیک لەم پارتە، بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند: “هەنگاوی کشانەوەی هێزەکانمان لە تورکیا دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی پێش بە مەترسیی ململانێی چاوەڕواننەکراو بکەین و زەمینەی ڕوودانی ڕووداوە نەخوازراوەکان نەهێڵین.”
پەکەکە داوای لە بەرپرسانی تورکیا کرد هەنگاوەی یاساییی پێویست بۆ پاراستنی پرۆسەی ئاشتی بگرنە بەر و ڕێگە بە هێزە چەکدارەکانی پارتە بدەن بچنە نیو چالاکیی سیاسیی دیموکراتییەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەی پەکەکەدا هاتووە: “پێویستە یاسای لێبووردنی تایبەت بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان وەک بنەما قبووڵ بکرێت و بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراتیدا، یاسا پەیوەندیدارەکان بە ئازادییە پێویستەکان و یەکخستنی دیموکراتییەوە دەبێت دەستبەجێ پەسەند بکرێن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەرى نمە باران هەیە

سەڵاح

سەرۆكی هەرێم ده‌ستخۆشی له‌ ئیداره‌ی زاخۆ دەكات

یاسین

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە پلەکانی گەرما بو دوو پلە بەرزدەبنەوە

سەڵاح