zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و ئیپراتۆری ژاپۆن کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا مالیزیای جێهێشت و بەرەو ژاپۆن بەڕێکەوت، بڕیارە لەگەڵ ئیمپراتۆری ژاپۆن و سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتەکەیدایە بۆ ئاسیا بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنە بازرگانی و وەبەرهێنانەکان.

لەم گەشتەی بۆ ئاسیا، دۆناڵد ترەمپ چەندین ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕاگەیاند، هەروەها  سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان تایلاند و کەمبۆدیای لە مالیزیا کرد.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، گەشتەکەی بە کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور کۆتایی پێبهێنێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو دوولهێزەی جیهان هەوڵی ڕێککەوتن و پاراستنی بازرگانیەکانیان دەدەن.

سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر بەڵێنی پێدراوە کە بە بەهای 550 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ژاپۆن بکات، ئەمەش لە بەرامبەر سووککردنی باج لەسەر هاوردەکردنی کەل و پەل لە ئەمەریکاوە بۆ ژاپۆن، هەروەها سانای تاکایچی سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دەیەوێت ترەمپ ڕازی بکات بە کڕینی بارهەڵگر و خواردەمەنی و غازی ئەمەریکی

سانای تاکایچی، هەفتەی ڕابردوو بووە یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا، ڕۆژی شەممە، بە ترەمپی ڕاگەیاندووە، “بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوانیان لە پێشینەی کارەکانی ئەو وڵاتەیە.”

ئەمرۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا کرد.

ترەمپ بۆ ڕازیبوونی هەردوو وڵات بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگرتنی جەنگ، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس. هەڕەشەی زیادکردنی باجی لێکردبوون.

ڕۆژی شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ بەر لەگەشتەکەی بۆ ئاسیا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “کیم جۆنگ ئون، دەزانێت ئێمە بەرەو ئەوێ دەچین”، باسی لەوەشکرد، پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور زۆر باشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەکدارە بیانییەکانی نێو سوپای سووریا داوای ڕەگەزنامەی سووریایی دەکەن

یاسین

کۆمپانیای Samsung ریکلام بۆ بەرهەمەکانی دەکات

یاسین

شوان محەمەد: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی كۆتایی به‌ زۆربه‌ی پرسه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت

دڵشاد