به‌ربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ڵمه‌تێكی لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و فلێكس و وێنه‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی پێكردووه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م كرده‌وانه ساردمان بكه‌نه‌وه.
شیلان محەممەد زەنگەنە، کاندیدی ژماره 25ی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی بۆ زاگرۆس گوتی: “پشتیوان به‌خوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بینه پشتیوان و داكۆكی كارێكی به‌هێزی مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جاره له سلێمانی پارتی ده‌نگ و پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت”.
راشی گه‌یاند: به‌داخه‌وه له سلێمانی فلێکسیان لەسەر جادە نەھێشتووم، لە گەرمیانەوە تا سلێمانی ھاتووم خوا خوام بووە دوو وێنەی خۆم ببینم به‌لام هه‌موویان دراندووه و لێیان كردوه‌ته‌وه.

