zagros news agency

کوڕەکەی کیلیان مێرفی یەکەمین رۆڵی تەلەڤزیۆنیی بەدەستهێنا

ئاران مێرفی، کوڕە بچووکەکەی ئەستێرەی جیهانی کیلیان مێرفی، دوای چەند بەشدارییەکی سینەمایی، یەکەمین رۆڵی تەلەڤزیۆنیی خۆی لە زنجیرەیەکی نوێدا بەدەستهێنا. 

ئاران کە تەمەنی 17 ساڵە، لە زنجیرەی داهاتووی WAR شانبەشانی ئەکتەرانی ناسراو دۆمینیک وێست و سیێنا میلەر دەردەکەوێت، کە لەلایەن هەردوو تۆڕی HBO و Skyـەوە بەرهەم دەهێنرێت. 

ئاژانسی بەهرەکانی ئاران هەواڵەکەی لە ئینستاگرام پشتڕاست کردەوە. هەرچەندە ئەمە یەکەم دەرکەوتنی تەلەڤزیۆنییەتی، بەڵام پێشتر لە ساڵی 2022 لە فیلمی سەربەخۆی Lola بەشداری کردبوو. 

هەروەها بڕیارە لە فیلمی داهاتووی “Klara and the Sun” لە دەرھێنانی تایکا وایتیتی، شانبەشانی جێنا ئۆرتێگا و ئەیمی ئادەمز رۆڵ بگێڕێت. 

مالاکی برا گەورەکەی کە تەمەنی 19 ساڵە، بە تەواوی خۆی لە چاوی کامێراکان دوورخستووەتەوە. کیلیان مێرفی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کردبوو، کوڕەکانی زۆر لەخۆڕاگرتر و متمانەبەخۆترن بە بەراورد بە خۆی لەو تەمەنەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا گەیشتە نزمترین ئاستی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا

سەڵاح

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو: به‌هۆی ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌وه‌ ناوچه‌كه‌مان باجی زۆری داوه‌

سەڵاح