zagros news agency

وەزیری نەوت: پەرەپێدانی چوار کێڵگەکەی کەرکووک پاڵپشتی له سەرچاوەی داهاتی دەوڵەت دەکات

 

حیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەکەی نەوتی پارێزگای کەرکووک پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت، ئەم وتانە لە کاتی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی دەیەمی ساڵی 2025ی دەستەی را (هيئة الرأي) هات، کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە، که بریتی بوون لە بریکارەکان، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و فەرمانگەکانی کەرتی نەوت بەڕێوەچوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە وەزیری نەوت لە سەرەتای دانیشتنەکەدا باسی لە وردەکارییەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کۆگای (زوبێر 1) لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆسەکانی هەناردەکردن کاریگەرییان بەسەردا نەهاتووە، چونکە بژاردەی دیکە بۆ کۆگاکردن و هەناردەکردن لەبەردەستدان.

هەروەها عەبدولغەنی باسی له پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەکەی کەرکووکی کرد، کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە بڕگە گرنگەکانی گرێبەستەکەدا. ئەم پێشکەوتنە بریتییە لە:

– دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانەکە

– دیاریکردنی ئاستی بەرهەمی سەرەتایی

ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆژەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتیوانیکردنی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ناوه‌رۆكی كۆوبونه‌وه‌ی لیژنەی ئامادەکاری كۆنفرانس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی ده‌خاته‌روو

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سەڵاح

لە هێرشە بەرفراوانەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراینا دەیان کەس کوژران

یاسین