zagros news agency

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه‌

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یەکەمی 2025، له‌ شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆك كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان و عێراق، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ كاتی راپه‌ڕین كه‌س بیری له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه‌ و ئێمه‌ باسمان له‌ هه‌ڵبژاردن كرد. ئەوەشی دووپاتی كرده‌وه‌ کە پارتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باوه‌ڕی به‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه‌ و پارتی هه‌ر له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه‌.

هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پارتی هه‌میشه‌ خۆی به‌ به‌رپرسیار زانیوه‌ و هیچ كاتێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه‌ و به‌رپرسیاریه‌تیشی نه‌خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی كه‌س، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تیی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه‌ دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه‌ باش ببیت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك بارزانی دووباره‌ سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی موچه‌ و سه‌لماندییان كه‌ بۆ هیچ شتێك سه‌ردانانه‌وینن .

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌ ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌ستووره‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت زۆرێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر له‌سەر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك گرنگیی خۆی هه‌یه‌ و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌مووان بده‌ینه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی كێیه‌ و ده‌شزانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌ بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری و بوژانه‌وه‌ و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژه‌ی ستراتیژی و پێشخستنی كه‌رتی رێگه‌وبان و گه‌شتیاری كراوه،‌ پارتی كردوویه‌تی كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون . هه‌روه‌ها باسی له‌ پاراستنی ئاو و گرنگیی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان كرد كه‌ بۆ داهاتووی كوردستان له‌ بواری ئاودا گرنگیی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵك له‌ داهاتوودا ده‌زانێت كه‌ چ كارێكی گه‌وره‌ كراوه‌ .

فه‌رهه‌نگ و كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو و له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی له‌ شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه‌ مه‌زنه‌ له‌ كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به‌ بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه‌ .

له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی باسی له‌ به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به‌ پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره‌ حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.

سه‌رۆك بارزانی داواشی كرد كه‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئارامی و هێمنی و دوور له‌ توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.

May be an image of dais and text

May be an image of studying, crowd, dais and text

May be an image of crowd and text

May be an image of dais and text

May be an image of dais and text

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی نەسر دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

سەڵاح

بەهۆی بێئاوی پرۆژەی ئاوی بەدعا وەستا

سەڵاح

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ  د.ڕێواز فایق

سەڵاح