zagros news agency

ڕێباز حەملان: فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ بنێرێت

 

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی لەسەرەتای مانگی 11 و پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت.

ڕێباز حەملان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: “ئێستا 120 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش فشارێكی زۆر دەكەین، كە حكوومەتی عێراق پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات.”

گوتیشی: “پێویستە حكوومەتی عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9 بنێرێت، بۆ ئەوەی لە كۆتایی مانگی 11شدا، مووچەی مانگی 10ش بنێرن.”

باسی لەوەش كرد، كە چاوەڕێن، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9 بدات، گوتیشی: ” تا ئێمەش 120 ملیار دینارەكەیان بۆ بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.”

ئەوەشی خستە ڕوو، كە هەر كاتێک حكوومەتی عێراق مووچەی نارد، 120 ملیار دینارەكەیان بۆ دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ خه‌ون به‌ پریمه‌رلیگ ده‌بینێت

یاسین

25 وڵات خزمەتگوزاریی پۆستە و گەیاندنیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

یاسین