zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، بە وردی چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سوپای سووریا دەکەن، هاوکات پرۆسەی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یش بە هەستیارییەوە بەڕێوە دەبەن.
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانیان ڕاگەیاندووە، بە گوێرەی داواکارییەکانی حکومەتی سووریا، لە چالاکییەکانی ڕاهێنان، ڕاوێژکاری و پشتگیریی تەکنیکی بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی سووریا بەردەوامن. ئەوان دەشڵێن، وەک تورکیا بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکەن. هاوکات، ئاماژەیان بەوەدا کە پرۆسەی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە وردبینییەکی زۆرەوە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەیانەوە بەڕێوە دەبرێت و چاودێری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەرێك 80 ملیار دیناری بە گەندەڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست کەوتووە

سەڵاح

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە

سەڵاح