ئەمڕۆ هەینی 2025.10.31، بەبەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەزاران ڕاكەری دیكەی نێوخۆیی و بیانی بۆ جاری دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە پایتەختی هەرێمی كوردستان لەژێرناونیشانی ” ڕۆژێك بۆ هەمووان ” كە لەلایەن ڕێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی ڕێكخرابوو بەڕێوە چوو.
ساڵانە لە هەولێڕ بەشێوەیەكی بەرفراوان ماراسۆنی نێودەوڵەتی تێیدا بەڕێوە بچێت، ئەمڕۆش دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە سەر 3 ئاستی جیاواز دەستی پێكرد، بەمشێوەیە:-
1- ماراسۆنی 42 كیلۆمەتر كە بە ماراسۆنی ماوە درێژ ناسراوە، بە ستانداردێكی جیهانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێكردووە كە تێیدا تەنیا ئەو كەسانە بەشدارییان كرد كە وەرزشكاری راستەقینەن و ئەزموونی ماراسۆنیان هەیە كە ژمارەیان نزیكەی 400 ركابەر و وەرزشكاربوون.
2- لە ماراسۆنی 42 كیلۆمەتری چەندان وەرزشكاری ناسراو لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە بەشدارییان كردووە و چوار جار بە دەوری شەقامی 60 مەترسی شاری هەولێر دا سوڕانەوە.
3- ماراسۆنی 12 كیلۆمەتری، كە تێیدا سووڕانەوەیە بۆ یەكجار بە دەوری شەقامی 60 مەتری، لە هەمان كاتدا مارسۆنی 2 كیلۆمەتری بەڕێوەچوو كە زیاتر ماراسۆنێكە بۆ منداڵان و خێزانەكان بوو.
جێگەی باسە، مەبەست لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاوڵاتیانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر، ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵانە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری هەزاران ڕاکەری نێوخۆی و بیانی لە هەولێر دەکرێت و ژمارەیەكی ئێجگار زۆری یاریزانانی نێوخۆیی و بیانی بەشداریی تێدا دەکەن، براوەکانی یەکەم تا پێنجەم لەسەر ئاستی کوڕان و کچان خەڵات دەکرێن.





