zagros news agency

له سەرەتای ساڵی داهاتووەوه به مەرجی نوێ رێگه به هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ستانداردی نوێی عێراقی بۆ ئۆتۆمبێلەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە.

ئەم بڕیارە کە لەلایەن دەزگای ناوەندی پێوانە و کۆنترۆڵی جۆرییەوە راگەیەندرا، هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوو بۆ ناو عێراق دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە جۆر یان وڵاتی بەرهەمهێنان.

بەگوتەی سەرۆکی دەزگاکە، ئەم ستانداردە نوێیانە کە بە پێداویستیی تەکنیکی ژمارە (١٦٧) ناسراون، لەسەر لایەنەکانی وزە و سەلامەتی جەخت دەکەنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئۆتۆمبێلی سەلامەت دەچنە ناو بازاڕی عێراق.

ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێکارانە بریتییە لە دڵنیایی له گونجانی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی کەشوهەوای عێراق، وەک دروستکردنی بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان. بڕگەی سەرەکی کە جێبەجێ دەکرێت بڕگەی “نیشانکردن(التأشیر)ـە و لە ١/١/٢٠٢٦ دەست پێ دەکات. گرنگترین خاڵی ئەم ستانداردە نوێیە ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هێنانی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی زیانلێکەوتوو نادات، وەک ئۆتۆمبێلی سووتاو، نوقمبوو یان زیانی سەخت و هەموو ئۆتۆمبێلە نوێیەکانیش دەبێت پابەندی ئەم تایبەتمەندییە عێراقییانە بن.

سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردن، دەزگای ناوەندی ئاماژەی بەوەدا کە دوای ١/١/٢٠٢٦ رێکاری وردی چاودێری دەگیرێتەبەر و شوێنی پشکنینەکان دیاریکراون. هاوردەکار و کۆمپانیاکان دەبێت دڵنیا بن لەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەپێی ستانداردە پەسەندکراوەکان دروست کراون. دەزگاکە جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنها مامەڵە لەگەڵ دەروازە سنوورییە فەرمییەکان دەکات و پرۆسەی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان بە تۆمارکردنی داتای بازرگان و ئۆتۆمبێلەکە لە سیستەمێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی بڵاوبکرێنەوە بۆ بازاڕی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ئەپل ئەمشەو Iphone 17 نمایش دەکات

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

حكوومه‌تی هه‌رێم ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

سەڵاح