zagros news agency

ئاسایشی نیشتمانی هۆشداری لە زیادبوونی ساختەکاریی دارایی ئەلیکترۆنی و ساختەی قووڵ (Deepfake) دەدات

 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هۆشداری دا لە زیادبوونی ساختەکاریی دارایی ئەلیکترۆنی و ساختەی قووڵ(Deepfake)، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە پەیوەندی راستەوخۆ بە بانکەکانەوە بکەن پێش ئەوەی هیچ داتا و زانیارییەکی کەسی یان بانکی ئاشکرا بکەن.

ئەرشەد ئەلحاکم، گوتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە “دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زیادبوونێکی لە چالاکییەکانی ساختەکاریی دارایی ئەلیکترۆنی بەرچاو کەوتووه کە لەڕێگەی لاپەڕە و سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام دەدرێن کە خۆیان وەک بانکە ناوخۆیی و بیانییەکان نیشان دەدەن و بانگەشەی پێشکەشکردنی قەرز یان دەرفەتی وەبەرهێنانی وەهمی دەکەن بە ئامانجی راکێشانی قوربانییەکان و دزینی پارە و زانیارییە بانکییەکانیان.”

روونیشی کردەوە: “ساختەچییەکان پشت بە شێوازی راکێشان دەبەستن لەڕێگەی ریکلامی سەرنجڕاکێشەوە کە بەڵێنی قەرزی ئاسان، یان بەخشینی دارایی بێبەرامبەر، یان پێشنیاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو لەخۆ دەگرێت، پاشان قوربانییەکان ئاراستەی سایتی ساختە دەکەن کە تێیدا داوای زانیاری کەسی یان وردەکاری کارتی بانکییان لێ دەکەن و لە کۆتاییدا بە دزینی مووچە یان ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی بە بێ ئاگاداری خاوەنەکانیان کۆتایی دێت.”

داوای لە هاووڵاتیان کرد کە “پێش ئاشکراکردنی هەر زانیارییەکی کەسی یان بانکی، لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکان و پەیوەندی راستەوخۆوە لەگەڵ بانکدا، دڵنیا بنەوە لە ناسنامەی هەر لایەنێکی دارایی”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “لایەنە فەرمییەکان بە هیچ شێوەیەک داوای زانیاری هەستیار لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناکەن.”

هەروەها گوتی: “مەترسییەکانی ساختەی قووڵ (Deepfake) بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کە بۆ گۆڕینی دەنگ یان وێنە و بەرهەمهێنانی ماددە ساختەکان بەکار دەهێنرێن، ئامانجیان گومڕاکردن یان وروژاندنی پشێوییە”، جەختیشی کردەوە لەسەر “پێویستی دڵنیابوونەوە لە ناوەرۆکەکە پێش بڵاوکردنەوەی و پشتنەبەستن بە پلاتفۆڕمە نەناسراو و گوماناوییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییه‌ك له‌ ته‌ندروستی سۆران بۆ سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و تاقیگه‌ و نۆرینگه‌كان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازيی لە مەحموود ئەلمەشهەدانی دەکات

یاسین

د. شاخەوان عبداللە : هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم پارچە زەوییەکی پێدەدرێت

یاسین