zagros news agency

لە ئەفغانستان 340 کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە بوونە قوربانی

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، شەرافەت زەمان، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان لە گرتەڤیدیۆیەک ئاماری نوێی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “لەپارێزگاکانی بەلخ و سەمنغان 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 320 کەسیش برینداربوون”، گوتیشی: “ئەمە ئاماری کۆتایی نییە چونکە ڕێژەکە ئەگەری هەیە بەرزبێتەوە.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کەمال خان زادران، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە مەزار شەریف پایتەختی پارێزگای بەلخ چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، 120 کەسی دیکەش بریندار بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە.

گوتەبێژی دەستەی نیشتمانی بەڕێوەبەردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکە لە پارێزگای سەمنغان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 143 کەسی دیکەش بریندار بوون. ئاماژەی بەوەشدا، زۆربەی بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

لە کۆتایی مانگی ئابدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕوویدا، زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس به‌دواداچون بۆ بڕیارێكی دادگای فیدرالی ده‌كات

یاسین

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین