zagros news agency

لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات

 

 

لە نوسراوێکدا بە ژمارە (1237) لە بەرواری 28ی10ی2025 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات، سەبارەت بە کەمتەرخەمی بەشێک لە کۆمپانیاکان و عومرەکاران لە ئەنجامنەدانی تەوافی خواحافیزی (طواف الوداع) لە گەشتەکانی عومرەو، پابەندنەبوونی بەشێک لە خاوەن کۆمیانیاکان بەرامبەر گرێبەستی خۆیان لەگەڵ عومرەکان لە ماوەی گەشتی عومرەدا.

لە نوسراوەکە هاتووە: پێویستە سەرجەم عومرەکاران (طواف الوداع) ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە ئەنجام نەدانی ئەم تەوافە دەبێتە هۆی واجبوونی (فیدیە) بەپێی ئەوەی کە سەرجەم عومرەکارانی کوردستان شافیعی مەزهەبن.

هەروەها هاتووە: بە پێی زانیارییەکان هەندێک لە کۆمپانیاکان لە کۆی (10) رۆژ کە رێکەوتن لەگەڵ عومرەکاران ئەنجام دەدەن، تەنها (9) رۆژ دەمێننەوەو پێچەوانەی گرێبەستەکەیان هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە ئەگەر رۆژێک لە مانەوەیان کەم بکەنەوە پێویستە بە رەزامەندی عومرەکاران بێت و بە شتێکی تر تەعویز بکەنەوە.

شایەنی باسە نوسراوەکە ئاماژەی بە کۆنوسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کردووە کە لە 28ی10ی2025 ئەم بابەتەی بە پێی بەڵگەی شەرعی و لە فەتوایەکی تایبەت روون کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژنامەی عه‌ره‌بی جه‌ديد: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەست پێدەكاتەوە

سەڵاح

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح

کۆمیسیۆن: تا ئێستا دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن وەڵام داوەتەوه

سەڵاح