راوێژكاری باڵا له مادهی 140 ئاماژه بهوه دهكات كه لەمادەی یەکی دەستوردا هاتووە کە عێراق دەوڵەتێکی ئیتیحادی و فیدڕالی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریە سیستەمی حوکمی کۆماری ، پەڕلەمانی ، دیموکراسی یە جێبەجێ کردنی دەستوری عێراق گرەنتیە بۆ پاراستنی یەکێتی عێراق . ئهوهش دهخاتهروو: حکومەت و پەڕلەمانی عێراق و لایەنە سیاسیە دەست ڕۆشتوەکانی عێراق بەندی یەکەمی دەستوری عێراقیان پێشێل کردووە ، لەدەستور فیدڕاڵیە بەڵام فیدڕاڵی جێبەجێ ناکەن بەڵکو لەسەر بنەمای مەرکەزی دیکتاتۆری زۆرینە ئەڕۆن بەشێوازی فیدڕالی مامەڵە لەگەڵ کوردستان ناکەن کە هەرێمێکی فیدڕالیە بەگوێرەی دەستور .
دژوار فایهق بۆ زاگرۆس گوتی: “لەدەستوردا هاتووە عێراق سەربەخۆیە و خاوەن سەروەریە بەڵام بەداخەوە عێراق خاوەن سەروەری تەواو نیە چونکە دەست تێوەردانی دەرەکی هەیە تەنانەت سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەڕلەمانیش عێراقیەکان خۆیان ئازادانە بڕیاری لەسەر نادەن . کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە هەیە لە حکومەت و پەڕلەمانی عێراقی لەبەر ڕۆشنایی دەست تێوەردانی دەرەکی دەردەچن .”
ئهوهش دهخاتهروو:عێراق بەناو دیموکراتیە بەڵام ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین تاڕادەیەکی زۆر لەژێر هەژموونی دەست تێوەردانی حکومەتی عێراق و هێزە چەکدارەکانە .جێبەجێ کردنی دەستور مەرجی سەرەکی یەکێتی عێراقە ، بەڵام عێراق خۆی دەستور جێبەجێ ناکا هەرخۆی بۆتە مایەیی ئەوەی عێراق بڕوخێ و پارچە پارچە بێت .
گوتیشی: “پێشل کردنی ئەم ماددە دەستوریە زیان بە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان و هەموو عێراقیەکان دەگەیەنێ ، پێویستە هێز و لایەنە سیاسیە دیموکرات خوازەکان ئەوانەی خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆیانن لە پێش هەموویانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەن ژمارەیەکی باش دەنگ بێنن بۆ ئەوەی بەهێزەوە بچنە نێو پەڕلەمانی عێراقی بەیەکەوە کار بکەن و هەماهەنگی بکەن تاکوو ئەم مادە دەستوریە کە ناسنامەی عێراقە بی پارێزن و جێبەجێی بکەن ئینجا هەوڵبدەن هەموو مادە دەستوریەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت لەبەرژەوەندی هەموو عێراقیەکان کە خۆیان دەنگیان بەم دەستورە داوە .
دهشڵیت: “بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سنوری کوردستان و پاراستنی مافە دەستوریەکانی حکومەت و خەڵکی کوردستان بەجدی بڕۆن بەرەو سندوقی دەنگدان دەنگ بە لیستی پارتی و بارزانی ژمارە ٢٧٥ بدەن چونکە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە هەمیشە لە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان بووە”.

