zagros news agency

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

 

لە چوارچێوەی بەشداری لە ٢١مین کۆنفرانسی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کە لە وڵاتی لیتوانیا بەڕێوە دەچێ، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان و د.فرانسیس ڤالێریان سەرۆکی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی دەستەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خستەڕوو.

هەروەها تیشکی خستە سەر ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە ئێستە لە کورستاندا جێبەجێ دەکرێ.

دواتر، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی قەڵغانی دەسپاکی بە د.فرانسیس بەخشیی.

کۆنفرانسی شەفافیەتی نێودەوڵەتی زیاتر لە ١٠٠ وڵات بەشدارن، لەسەر ئاستی عێراق د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بەشداری کردووە.

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێشتر رای گەیاندبوو، کە بەبەشداری لەو کۆنفراسەدا دەزانن کە ئێستە جیهان چۆن رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.سامان شاڵی بۆ زاگرۆس:به‌كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر په‌یامێكی روونه‌ بۆ نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان

دڵشاد

مانگۆ نهێنی درەوشاوەی پێستە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین