ڕووداوێکی خەمناک و دڵتەزێن یاریەکی خولی سڕبی ڕادەگرێ،کە ئەویش مردنی ملادن زیزۆڤیچی ڕاهێنەری یانەی ڕادنیچی سڕبی
ئەو ڕووداوە لە خولەکی 20 یاریەکە ڕوویدا و لەکاتی پێدانی ڕێنمایی لە دەرەوەی هێڵی یاریگا لەناکاو زیزۆڤیچ دەکەوێتە سەر زەوی و بەخێرایی بە ئامبوڵانس دەگەینرێتە نەخۆشخانە.
دوای گەیاندنی زیزۆڤیچ بۆ نەخۆشخانە یاریەکە ڕاناگیرا،بەڵام دوای خولەکی 40 هەواڵ گەییشتە یاریگا،کە مردوە و ناوبژیوانیش بەهۆی بارودۆخی دەروونی هەردوو تیپ بەناچاری کۆتایی بەیاریەکە هێنا،کە دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان نێو یاریگا لە تەرمخانەیەک دەچوو.
زیزۆڤیچ تەمەنی 46 ساڵ بوو بە ڕەچەڵەک خەڵکی وڵاتی بۆسنایە و ناوێکی دیاری تۆپی پێی بۆسنا و سڕبیا بووە،پێشتریش ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەلخودی سعودی کردوە
دوێنش لەکاتی سەرپەرشتی کردنی یانەکەی کۆچی دوایی کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

