zagros news agency

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئازادکردنی دەمیرتاش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتیی تورکیا

تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، دوای سەردانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئێدیرنە، ڕایگەیاند کە ئازادکردنی دەمیرتاش بۆ پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراسییەت لە تورکیادا هەنگاوێکی زۆر گرنگە، چونکە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا تانەی تورکیای ڕەتکردووەتەوە.
تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەگەڵ چەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری هەمان پارت، سەردانی زیندانی ئێدیرنەیان کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، و سەلچوک مزراکی، سەرۆکی شارەوانیی پێشووی ئامەد، کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، حاتیمئۆغولاری ڕایگەیاند کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا تانەی تورکیای ڕەتکردووەتەوە و بەم شێوەیە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش مسۆگەر بووە. ئەو ئاماژەی بەوەش دا کە پارێزەرانی دەم پارتی و پارێزەرانی ئەو سیاسەتمەدارانە داواکارییە یاساییە پێویستەکانیان پێشکەش کردووە و ئێستا چاوەڕێی ئەنجام دەکەن. حاتیمئۆغولاری جەختی لەوەش کردەوە کە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرگای پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراسییەت لە تورکیادا بە تەواوی دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مێژوویی

یاسین

دهۆك… بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ ده‌رچوو

سەڵاح

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین