zagros news agency

تاران تایمز: واشنتۆن فشارەکانی بۆ سەر سوودانی زیاتر دەکات

 

ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی، ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2025)، ئاشکرای کرد کە ئەمریکا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەتایبەتی لەبارەی دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان.

 

بە پێی ڕۆژنامەکە ئەم جووڵانە لە کاتێکی “هەستیاردا” دێن لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ئەمریکیدا کە ئامانجی تاقیکردنەوەی هەڵوێستی سوودانییە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە “داواکارییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان هەروا لەخۆوە نییە، بەڵکوو لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن دێت بۆ قۆستنەوەی هەوڵەکانی سوودانی لە سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و گۆڕینیان بۆ ئامرازێکی فشار لەسەری بۆ زانینی توانای دوورکەوتنەوەی لە گرووپەکان.

 

زیاتر گوتوویەتی: “ئیدارەی ئەمریکا کاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەڵبژاردووە بۆ فشارخستنە سەر سوودانی و فراوانکردنی نفوزی لەناو عێراقدا، لە کاتێکدا کە ئەو هەوڵ دەدات حکوومەتێکی سەربەخۆتر و کەمتر ملکەچی کاریگەری ئەمریکا دروست بکات”.

 

ڕۆژنامەکە پێشبینی کردووە “ئەم فشارانە ئەنجامی پێچەوانەیان دەبێت”، ئاماژەی بەوەش داوە کە “لێدوانەکانی ئەم دواییەی سوودانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە تیایدا جەختی کردەوە کە چەکداماڵینی گرووپەکان ناتوانرێت ئەنجام بدرێت پێش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وەڵامێکی کردەییە بۆ ئەو فشارانە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشوو راگەیندرا

یاسین

باڵیۆزخانەی عێراق له لیبیا: 25 گەنجەکەی هەرێم بەمزووانه دەگەڕێنەوه

یاسین

سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین