zagros news agency

ئەندامێكی ئەنجومەنی تێکۆشه‌رانی پارتی بۆ زاگرۆس: چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکارییە گەورەکان ڕووبدەن

 

ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی تێکۆشه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەم هەڵبژاردانە زۆر جیاوازە لە هەڵبژاردانەکانی پێشوو، چونکە هەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەگشتی زۆر هەستیارە و چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکارییە گەورەکان ڕووبدەن.

قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس گوتی: “لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییه‌وه‌ ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانن دەرگایەکی نوێ بۆ چاره‌سەرکردنی کیشەکان بکەنەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان دەتوانیت لە رێگای ئەم هەڵبژردانه‌وه‌ زۆرترین بەربژێر بنێرین بۆ ئەوه‌ی هەقی خۆمان وەرگرین”.

 

گوتیشی: “پێوسته‌ پارتی بە دەنگێكی دلێر و فراوان بچێتە پەرلەمانی عێراق، وەک ئەوەی جەنابی نێچیرڤان بارزانی دەڵیت پێویستە یەك ملیۆن دەنگ یان زیاتر بەدەست بێت، چونک وەکوو دەزانین عێراق هەرگیز وەکوو پێویست مافی کوردی نەداوە، بە کۆمەڵێک هۆکار و بیانووی جیاواز، مافی کوردی لە رووی سیاسی و ئابووریی خواردووە“.

 

راشی گه‌یاند: ”پێویستە هەموومان لەسەر سندووقی دەنگدان بزانین كێ بە کرداری راستەقینە خزمەتی بە خەڵک کردووە، نەک تەنیا بە قسە و بانگەشە. ئه‌وه‌تا سەرۆکی یەکێتی دەڵێت هەولێر جادە و شەقامی فراوانی بۆ چییە؟ تەلار و باڵەخانەی بەرزی بۆ چییە کە ئازادی تێدا نەبێت؟ ئێمە دەڵێین هەولێر و هەولێرییەکان هەروەکوو چۆن جادە و شەقامی فراوانیان هەیە، دڵیشیان فراوانە، هەروەکوو چۆن هەولێر تاوەر و باڵەخانەی بەرزی تێدایە، خەڵكەكەی سەریان بەقەد ئەو تاوەر و باڵەخانانە بەرزە و بەرزتریشە، هەولێر ناوەندی ئازادی و پێکەوەژیان و پەناگەی لێقەوماوانە، هەولێر پایتەختی ڕازاوەی کوردستانە، بەڵام ناحەزان چاویان بە پێشکەوتنەکانی هەولێر و پرۆژە خزمەتگوزارییە ستراتیژیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵنایە.“

 

ئه‌وه‌شی خسته ‌روو: ”کاروانی ئاوەدانیی کابینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەتایبەتی کابینەی نۆیەم کە ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، سەرەڕای هەموو فشار و ئاستەنگەکان لە بواری خزمەتگوزاری و پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی موعجیزەی خوڵقاند، لە هەموو ئەو قۆناغانەدا (پارتی) هەرگیز پشتی لە خەڵک نەکرد و بەردەوام بوو لە خزمەتگوزاری، ڕێنوێنیی سیاسی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمان. جەنابی سەرۆک لە هەموو سەختیەکاندا لەگەڵ خەڵکەکەی مایەوە، لە شەڕی داعش، بە ناردنی پێشمەرگە بۆ کوبانێ و بە پاراستنی مافی خەڵک، ئەو ڕووحە فیداکارییەی کوردستانی بەردەوام هەڵگرتووە. لە سەرهەڵدانەکەیەوە تا ئەمڕۆ، مێژوویەکی پاک، بێگەرد و پڕ لە خزمەت و فیداکاریی هەیە. ئەم مێژووە پێویستە بە دەنگی خەڵک بەردەوام بێت و بەهێزتر بکرێت، تا بۆ ئایندەش بە یەکەمی بمێنێتەوە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

دڵشاد

‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

گوران

رووسیا: ده‌یان کەس لە هێرشێکدا لە مۆسکۆ کوژران

سەڵاح