zagros news agency

تەندروستیی عێراق: سێ نەخۆشی بەتەواوی بنبڕ کران

 

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند کە عێراق پاک بووەتەوە لە سێ نەخۆشیی بیلهارزیا (Schistosomiasis)، مەلاریا (Malaria) و تراخۆما (Trachoma).

حەسناوی لە گوتارێکدا لەمیانی کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی ٢٧٦ قەرەوێڵەیی فوزەیلییە گوتی: “بە شایەتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی عێراق پاک بووەتەوە لەو نەخۆشییانە.”

ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی پارێزگاکان ئێستا خاوەنی سەنتەری شێرپەنجەن و زیادی کرد و مانگی داهاتوو سەنتەرێکی دیکە لە پارێزگای کەرکووک دەکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوه سوودانی لە گوتارێکدا لە میانی مەراسیمی کردنەوەکەدا دووپاتی کردەوە کە پەککەوتنی پڕۆژەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ قەبارەی کەموکوڕی، خراپیی پلاندانان و بەڕێوەبردن و گەندەڵی دەردەخات کە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بڵاوبووبووەوە.

راشیگەیاند: “ژمارەی دانیشتووانی پایتەختی بەغدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، بۆیە بە دڵنیاییەوە پەستانێکی زۆر لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکان دروست دەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵای جەهەپەی سەبارەت بە کۆنگرەکەی ڕەت کردەوە

یاسین

عەبدولقادر شنگالی: نەینەوا مەرەم و هێزا مە یە ل بەغدا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح