zagros news agency

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە بنکەیەکی ئاسمانیی دیمەشق دەکات

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانیی نادیار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بە ئامانجی پشتگیریکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی لە نێوان ئیسرائیل و حکوومەتی گواستنەوەی سووریا و چاودێریکردنی ڕەوشی باشووری سووریا.

بەپێی ڕۆیتەرز، ئەو بنکەیە دەکەوێتە دەروازەی ناوچەکانی باشووری دیمەشق و ئێستا دانوستاندن لەسەر ڕەوشی ئەو بنکەیە دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە ناوچەیەکی بێچەک. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی سەربازیی ڕۆژاوایی ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئامادەکارییەکانی خێراتر کردووە و چەند گەڕێکی چاودێریی لە بنکەکەدا ئەنجام داوە. لە لای خۆیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاشکرای کردووە کە بە ئامانجی تاقیکردنەوەی فڕۆکەکانی گواستنەوەی سەربازیی ئەمریکی لە جۆری سی-١٣٠، ئەو فڕۆکانە لەو بنکەیە نیشتوونەتەوە، بەڵام هێشتا کاتی جێگیربوونی سەربازانی ئەمریکی دیار نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

‎لە سەدا هەشتایی پرۆژەیی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواوبووە

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین