zagros news agency

تورکیا: بەرەو وڵاتێکی بێ تیرۆر و ئارام هەنگاو دەنێین

 

بورهانەدین دووران، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆککۆماریی تورکیا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە یەکێتی و یەکگرتوویی بەرەو تورکیایەکی بێ تیرۆر و ئاشتی و ئارام هەنگاو دەنێت.

دووران ئاماژەی بەوە دا کە بە هاوکاریی هەموو لایەنەکان، هەنگاو بە هەنگاو نزیک دەبنەوە لە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر. ئەو گوتیشی: “تورکیایەکی بێ تیرۆر کە بە یەکێتی و یەکگرتوویی بەرەو وڵاتێکی ئاشتی و ئارام هەنگاو دەنێت. وەک چۆن ئێمە بە ئیرادەوە پێشڤە دەچین، پشتگیریی و یەکێتیی گەلەکەمان دەبێتە خاڵی بەهێزی ئێمە.” دووران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ڕوونی کردەوە کە سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، پرسی تورکیایەکی بێ تیرۆری وەک بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

سەڵاح

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART

هەولێر لە کۆتا ساتەکان غەڕافی تووشی شکست کرد

یاسین