zagros news agency

حیزبوڵڵای لوبنان: چەکداماڵین پێویستە لە چوارچێوەی نیشتمانیدا تاوتوێ بکرێت

 

لە کاتێکدا بڕیارە حکوومەتی لوبنان لە کۆبوونەوەیەکدا “پێشکەوتنەکانی هەوڵەکانی بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا” تاوتوێ بکات، حیزبوڵڵای لوبنان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە “بڕیاری حکوومەت بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا، زەمینە بۆ سوودوەرگرتنی ئیسرائیل خۆش دەکات.”

ئەم گرووپە هەروەها ڕایگەیاندووە کە “مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگریی لە بەرانبەر داگیرکاریی ئیسرائیلدا بە ڕەوا دەزانێت و پشتگیریی لە سوپای وڵاتەکەی دەکات.” لەو نامەیەدا کە چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەی “تاوتوێکردنی پێشکەوتنەکانی هەوڵەکانی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا” بڵاو کرایەوە، حیزبوڵڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە “سەرەڕای پابەندبوونی بە ئاگربەست، ناچار نییە بچێتە نێو دانوستاندنی سیاسیی لەگەڵ ئیسرائیلدا.” گرووپەکە ڕاشیگەیاندووە: “پرسی چەکداماڵین دەبێت لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا تاوتوێ بکرێت، نەک وەک وەڵامێک بۆ داواکاریی دەرەکی یان باجخوازیی ئیسرائیل.” ئیسرائیل و لوبنان پاییزی ساڵی ڕابردوو لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست و بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتن، بەڵام لە ماوەی ساڵێکدا هەردوو لا یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

درامای چینی “گەڕان بەدوای یەشم” سەرکەوتنێکی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنێت

ART

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

یاسین

کاروان ستونی: چاوەڕێدەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشکی ناوی حاجیان بکرێت

سەڵاح