zagros news agency

سەرۆکی حکومەت قۆناخی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کردەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، قۆناخی دووەم وکۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر کردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پڕۆژەکە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) و خاوەنی کۆمپانیاکە خالید خۆشناوی کرد و گوتی، ئەم پرۆژەیە خزمەتێکی زۆری هەولێر و هەرێمی کوردستان دەکات و کارەکانی پرۆژەکە زۆر بە سەرکەوتوویی کراون، هەرروەها توانییان لە کاتێکی پێوانەیی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکەن.

سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی؛ هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ئێرەیان کردووە، پێیان وابوو ئەم پرۆژەیە پێویستی بە سێ ساڵ هەیە تاوەکوو تەواو دەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەم ماوە کەمەدا تەواو بکرێت کە جێگەی دەستخۆشییە تەواوی کارەکانی پرۆژەکە بە هێز و بازوویی ناوخۆیی کراوە، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکارهاتووە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئاو.

تێچووی پرۆژەکە 480 ملیۆن دۆلارە و قۆناخی یەکەمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ کرایەوە کە له‌ ڕۆژێكدا، 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزی ئاسمانی و دەریایی کۆماری ئیسلامی لەناو چوون

یاسین

“فارس عیسا” گەشتێکی شاری کەرکووک دەکات

دڵشاد

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

یاسین