سبەی یه‌كشه‌ممه، ٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٥، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، له سنووری هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، داره‌توو و كه‌سنه‌زان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شارەوانییه‌كانی هه‌ولێر، نزیکەی ١٦ هەزار پارچە زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نیشته‌جێی ئه‌و سنوورانه‌ن دابەش دەکرێت.
دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وی خۆیان و له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران سوودمه‌ند ده‌بن.

