ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (أ ، ن ، ع) مان دەستگیر کرد کە لەشاری بەغداد هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دزیکردن ، بڕی (٥٠٠ ملوێن دیناری عێراقی) لە ماڵی هاوڵاتیەک لە شاری بەغداد دزیوەو بە مەبەستی خۆحەشاردانی هەڵاتوە بۆ شاری هەولێر.
باسی لەوەش کرد، دوای ئاگادار کردنەوەی هێزەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کراو لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمان بەسەر بڕی (چل هەزار دۆلاری ئەمریکی) دا گرت کە تۆمەتبار لە دینارەوە ئاڵوگۆڕی بۆ دۆلار کردبو.

