لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقام و لەبەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاریی و دەستی ئاوەدانی، دەستکرا بە قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30 مەتری و دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی لە نزیک کۆنسۆڵخانەی نوێی ئەمریکا، کە هەردوو شەقامی 150 مەتری و شەقامی پیرزین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی هەولێر.





