zagros news agency

لە بەغدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی هەڵبژاردندا گیرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـ11-2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی هەڵبژاردندا گرتووە و خاوەنەکانیشی لە بەغدا دەستگیرکردووە.

سەرچاوە ئەمنییەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی توانیان، درەنگانی شەو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە ژمارەیەک کارتی هەڵبژاردنی تێدابوو، هەروەها تۆمەتباری سەرەکیش لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا دەستگیر کرا.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەرکراوەکان دانیان ناوە بەوەی بەنیازبوون ئەو کارتانەن بەشێوەیەکی نایاسایی بەکار بهێنن”، گوتیشی: دەست بەسەر کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکاندا گیراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.

هاوکات ئاسایشی نیشتمانیی بەسرە، ئەفسەرێکی پۆلیسی دەستگیرکرد، لە نزیک ناوەندێکی هەڵبژاردن لە ناوچەی قبلە لە پارێزگای بەسرە، هەوڵی کڕینی دەنگی دەدا، دەستیشیان بەسەر پارە و کارتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گرت کە هی یەکێک لە کاندیدەکان بوو، لە بەغدا و ئەنباریش ژمارەیەک کەس پەیوەست بەو پیشێلکارییانە دەستگیرکران.

دوێنێ یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00 بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هێزە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە.

بڕیارە سبەی 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. لەم هەڵبژاردنەدا 20 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە 8 هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگە دەنگ دەدەن، هاوکات زیاتر لە 7 هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێكی سوودانى: مووچە مسۆگەرە و خەرجییەکان کۆنترۆڵ دەکرێن

سەڵاح

به‌ ئاماده‌بوونی، نێچیرڤان بارزانی، دیداری یادی سەد ساڵەی موستەفا زەڵمی بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین