zagros news agency

ئەنجوومەنی پیران لەسەر کۆتاییهێنان بە پەکخستنی حکوومەت گەیشتە ڕێککەوتن

 

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا گەیشتە ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتی کۆماریی و دیموکراتەکان، کە دەست بە دابینکردنی بودجەی فیدراڵی بکرێتەوە و کۆتایی بە پەکخستنی حکوومەت بهێنرێت کە ماوەی 40 ڕۆژە حکوومەت دپەکخراوە.

کەنڵەکانی (سی ئێن ئێن و فۆکس نیوز) بڵاویانکردەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ دابینکردنی بودجە بۆ حکوومەت کە تاوەکو مانگی یەک بەردەوام بێت، ئەمەش دوای ناکۆکی لەسەر بودجەی چاودێری تەندروستی و هاوکاری خۆراک و بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەرکردنی کارمەندانی فیدراڵی.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “نزیک بووینەوە لە کۆتاییهێنان بە پەکخستنی حکوومەت”.

دوای تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی پیران، پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت، کە لەژێر کۆنترۆڵی کۆمارییەکاندایە، دواتر دەنێردرێتە سەر مێزی ترەمپ بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات.

بەپێی گوتەی یاسادانەران، پرۆژە یاساکە پارەی بەرنامەی هاوکاری خۆراکی SNAP دەگەڕێنێتەوە، کە پشتگیری زیاتر لە 42 ملیۆن ئەمەریکی کەم داهات دەکات.

هەروەها ڕێکەوتنەکە بڕیارەکانی ترەمپ لە مانگی ڕابردوودا پێچەوانە دەکاتەوە بۆ دەرکردنی هەزاران کارمەندی فیدراڵی و گەرەنتی درێژکردنەوەی یارمەتییەکانی چاودێری تەندروستی دەکات کە بڕیار بوو لە کۆتایی ئەمساڵدا نەمێنێت.

تیم کەین سیناتۆری دیموکراتەکان گوتی: “ئەم ڕێککەوتنە گەرەنتی دەنگدان دەکات بۆ درێژکردنەوەی لیخۆشبوونی باجی یاسای چاودێری، کە ئەمەش شتێک بوو کۆمارییەکان ئامادە نەبوون بیکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

یاسین

مەسرور بارزانی : دەتوانم بڵێم، ئێستا ئێمە لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستی گۆڕانکاری و چاکسازین

یاسین