سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ بە شێوەیەکی ئاشتییانە کردەوە کە ڕەنگدانەوەی ویستی گەلی عێراق و وەڵامدەری ئاواتەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بێت.
گۆتێرێس پابەندبوونی خۆی بە پشتگیریکردنی عێراق لە درێژەدان بە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیانە و خۆشگوزەران دووپات کردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی خۆی بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) دەربڕی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان. هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشی درێژخایەنی یونامی لەگەڵ دامەزراوە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆتاییهاتنی زیاتر لە دوو دەیە لە یارمەتییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان کرد.

