zagros news agency

لە بەغدا چاودێرانی هەڵبژاردن دەرکراون

 

تۆڕی چاودێری هاوپەیمانی ڕێکخراوەکان لەبارەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمى په‌رله‌مانى عێراق، ڕاپۆرتی خۆی خستەڕوو کە جگە لە‌بردنەژووری مۆبایل و پڕۆپاگەندە لە نزیک بنکەکانی دەنگدان، دەرکردنی چاودێرانیش هەبووە.

هۆگر چەتۆ، نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا له‌ هه‌ولێر، گوتی: “٥ هەزار و ٨٩ چاودێرمان لەسەرانسەری عێراق بڵاوکردەوە و لە ماوەی ١١ کاتژمێری دەنگداندا ١٨ هەزار و ١٦٨ ڕاپۆرتیان لەبارەی پرۆسەی دەنگدان ناردووە”.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “بەپێی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، ڕێژەی دەنگدان ٪٥٦ بووە”.

لەو تێبینیانەی تۆمار کراون ٥٠١ حاڵەتی نەخوازراوی پڕۆپاگەندە لە نزیک و ناو ویستکەکان هەبووە، هەروەها ٤١٥ حاڵەتی نەبوونی شیکردنەوەی دەستپێکی پرۆسەی دەنگدان و ٣٨٢ حاڵەتی بردنەژووری موبایل و ٣٥٩ حاڵەتی ڕێگەندان و دوورخستنەوەی چاودێران بەتایبەتی لە بەغدا. سەرباری ئەوانەش له‌ كۆى ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كانى عێراق، ٤١ٚ حاڵەتی توندو تیژی هەبووە و لە ٤٩ بنکەشدا پرۆسەی دەنگدان وەستاوە لەکاتێکدا کە ٣٧ هەزار وێستگە هەبوون لە عێراق.

نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوەکان، گوتیشی: لە ٤٨ وێستگە ژمارەی دەنگدان و ئەلیکترۆنی پێچەوانەی ژماردنی دەستی بووە و ٣٢٧ حاڵەتی ڕێگری هەبووە لە چاودێران کە ئەوەش خۆی له فشار خستنە سەر دەنگدەر و پارە‌بەخشینەوە دیوەتەوە بەتایبەتی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق. کە دەنگدانی بە کۆمەڵیش هەبووە، سێ و چوار چونەتە شوێنی دەنگدان و سەباری ڕێکارەکانیش ٢٨٥ حاڵەتی نەتوانینی دەنگدان هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریفۆرم لە پۆلیسی کوردستان دەکرێت

یاسین

وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس

سەڵاح

یادی ٩٠ سالەی لە دایكبوونی محەمەد بێخەوی شاعیر كرایەوە

گوران