zagros news agency

کۆمیسیۆن رێژەی بەرایی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد؛ دهۆک یەکەمه

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەرایی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند، ئەمەش دوای جیاکردنەوەی 99.9%ی کۆی بنکەکانی دەنگدان.

کۆمیسیۆن خشتەی ئاماری رێژەی بەشداری له هەڵبژاردنی بڵاوکردەوه و نیشانی دا کە کۆی رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 54.35%، دوای ئەوەی 10,904,637 دەنگدەر دەنگیان داوە لە کۆی 20,063,773 دەنگدەری تۆمارکراو.

پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا بەرزترین رێژەی بەشدارییان تۆمار کردووە، بە شێوەیەک پارێزگای دهۆک بە رێژەی 76.07% لە پێش پارێزگاکانەوە بووە، دوای ئەو پارێزگای هەولێر دێت بە رێژەی 69.02%، پاشان پارێزگای نەینەوا بە رێژەی 64.07%.

هەروەها ئامارەکان نیشانیان دا کە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە رێژەی بەشدارییان 64.12% و 56.87% بووه.

رێژەکانی بەشداری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور جیاواز بوون، بە شێوەیەک پارێزگای سەلاحەدین 66.44%، ئەنبار 65.93%، بەسرە 50.21%، زیقار 47.94%، و قادسیە 48.39%ـیان تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کەمترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی میسان بە 40.11% و بابل بە 49.82% بووە.

لە بەغدای پایتەختیش رێژەی بەشداری لە بەشی رەسافە گەیشتووەتە 41.55% و لە بازنەی کەرخ گەیشتووەتە 53.27%.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، کە پێشتر لە 11ی ئەیلوول/سێپتێمبەر ئەنجامدرا، بەشدارییەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی بە ڕێژەی 82.52%، بە شێوەیەک 1,084,289 کەس لە کۆی 1,313,980 کەس دەنگیان دا.

هەروەها دەنگدانی ئاوارەکان رێژەیەکی بەشداری بەرزی تۆمار کرد بە 77.35%، کە 27,527 دەنگدەر لە کۆی 35,538 دەنگدەری تۆمارکراو دەنگیان دا.

بە تێکەڵکردنی ئەم ژمارانە، کۆمیسیۆن رایگەیاند کە کۆی ژمارەی دەنگدەران – بە پشتبەستن بە ئەنجامە بەراییەکانی بنکە گشتییەکان و کۆی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان – گەیشتووەتە 12,009,453 دەنگدەر لە کۆی 21,404,291 دەنگدەر، بەمەش هەڵبژاردنەکە کۆی رێژەی بەشداری سەرەتایی بە 56.11% تۆمار کرد.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح

190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین