zagros news agency

کۆمیسیۆن: لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان پێکدێت

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکان، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران مافی تانەلێدانیان هەیە لە ماوەی سێ رۆژدا دوای ئەنجامە کۆتاییەکان.

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند: “کۆمیسیۆن لیژنەیەکی لە فەرمانبەرانی یاسایی پسپۆڕ پێکهێناوە بە سەرۆکایەتیی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکان”، ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەنجامی کۆتایی بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران رادەگەیەنرێت.”

جەختی کردەوە کە “هەموو بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران مافی تانەلێدانی هەیە لەبەردەم دەستەی دادوەری لە ماوەی سێ رۆژدا لە رۆژی بڵاوکردنەوەیەوە.”

ئاماژەشی دا: “ئەنجامی کۆتایی بە بڕیاری ئەنجومەن رادەگەیەنرێت و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەیان، دادگای فیدراڵی ئەنجامەکان پەسەند دەکات. دەنگی بەربژێرە دوورخراوەکان لە لیستەکەدا ناژمێردرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەی زێڕ هێڵی 4,400 دۆلاری بەزاند

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کردوە

سەڵاح

ڕێباز حەملان: فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ بنێرێت

سەڵاح