zagros news agency

ئەسعەد شەیبانی کۆنسۆلخانەی وڵاتەکە ەل لەندان دەکاتەوە

 

لە گۆڕانکارییەکی دیپلۆماسیی نوێدا، شاندەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا و سووریا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا تاوتوێی تێوەگلانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یان لە نێو دامەزراوەکانی حکومەتی نوێی سووریادا کردووە. هاوکات، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە لەندەن کردەوە، کە ماوەی ١٤ ساڵ بوو بەهۆی ناڕەزایەتیی بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی ئەسەد داخرا بوو.

تۆم باراک، شاندەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لە تۆڕی ئێکس نووسیی، لە کۆبوونەوەکەدا باسی تێوەگلانی هەسەدە لە نێو دامەزراوەکانی بەرگری و ئابووری و مەدەنیی حکومەتی نوێی سووریادا کرا. باراک هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە لە ئێستاوە شام بەشدارییەکی چالاک لە ڕووبەڕووبوونەوەی شانەکانی داعش و سوپای پاسدارانی ئێران و حەماس و حزبوڵڵادا دەکات، و سووریا هاوبەشێکی پابەندە لە هەوڵە جیهانییەکاندا بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، لە پۆستێکی سەر تۆڕی ئێکسدا نووسیی، “دوای چەند ساڵێک لە جیاکردنەوەیەک کە ڕژێمی ئەسەد بەسەر سووریایدا سەپاندبوو، ئەمڕۆ ئێمە جارێکی دیکە کونسوڵخانەی سووریا لە لەندەن دەکەینەوە. جارێکی دیکە سووریا بە ناسنامەیەکی نوێوە دەگەڕێتەوە نێو جیهان.”

حکومەتی بەریتانیا ماوەی ١٤ ساڵ بوو کارەکانی کونسوڵخانەی سووریای لە وڵاتەکەیدا ڕاگرتبوو، وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی ئەسەد دژی هاوڵاتییانی سڤیل لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی سووریادا. ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە نوێیە نیشانەی گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژه‌رێكى سیاسیی عێراقی: هەر شتێک لە ڕۆژنامه‌ى وەقایعی عێراقی بڵاو بکرێتەوە، یەکلایی‌ بووه‌ته‌وه‌

سەڵاح

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەنجامی رووداوەكانی ئەم ساڵانەی سووریا 14 ملیۆن كەس ئاوارە بوون 100 هەزار كەسیش بێسەروشێنن

سەڵاح