zagros news agency

کەشناسی هەرێم : لە هەندێک ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

 

ئەمڕۆ هەینی 14-11-2025

کەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە .  لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات  پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم  .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10 – 25 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت

 

سبەى شەممە 15-11-2025

کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .

خێراى با / مام ناوەند دەبێت  ( 15 – 25 ) کم/ک. لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت

پلەکانی گەرما / بە نزیکی 4 تــــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /    ( 6 – 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 22  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

 

 

 

14 – 11- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کۆدەبێتەوە

سەڵاح

کۆمیسیۆنی باڵا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت

سەڵاح