zagros news agency

بە بەشداریی سەرۆك بارزانی و زۆربەی سەركردەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، دیداری مێپس دەست پێ دەكات

 

لەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٥ەوە، دیداری مێپس دەست پێ دەكات كە تێیدا سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەشداریی دەكەن.

كۆڕبەندەكە لە دهۆك بەڕێوە دەچێت، دیدار و گفتوگۆ سیاسی و گرنگەكانی لە سبەی سێشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٥ەوە دەست پێ دەكات، تێیدا ئەم كەسانە بەشداریی دەكەن:

 

– سەرۆك بارزانی.

– نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

– مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

– محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

– د. فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

– محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق.

– عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.

– موسەننا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم.

– خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە.

– هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق.

– فەرهاد ناسرئۆغلوو، پەرلەمانتاری توركیا.

– د. تاریق یوسف، لە ئەنجوومەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ كاروباری جیهانی – قەتەڕ.

– د. كەیهان بارزیجار، لە پەیمانگای توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی – ئێران.

– فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

– بەشیر خەساونە، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوردن.

– سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.

– عەبدولعەزیز الحور، لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ.

– لویجی دی مایو، نوێنەری تایبەتیی یەكێتیی ئەورووپا بۆ كەنداو.

– بورهان ئۆزدەمیر، سەرۆكی كۆمەڵەی (MÜSİAD)ی توركی.

– فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

– قوسەی محبوبە، سەرۆكی پارتی لیبرالیی ئەمەریكی.

– جۆن جینكینز، باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و سعوودیە و سووریا.

– خاتوو ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا.

– پرۆفیسۆر بریندان ئەولیری، لە زانكۆی پەنسلڤانیا.

– د. یەریڤان سەعید، لە زانكۆی ئەمەریكی – واشنتن.

– بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان.

– د. كانتاثی سوفامونغخون، وەزیری دەرەوەی پێشووتری تایلاند.

– مستەفا یانارئۆغلوو، پەرلەمانتاری توركیا.

– پ. ئێریك ئەڵتەر، لە ئەكادیمیای ئەنوەر قرقاشی دیپلۆماسی.

– د. راندال رودس، سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی لە كوردستان.

– پ. ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا.

– عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووتری توركیا.

– قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

– رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی عێراق.

– قوتەیبە ئێدلبی، بەڕێوەبەری كاروباری ئەمەریكا لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا.

– پیتەر گالبرێث، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی زانكۆی ئەمەریكی لە كوردستان.

– نیكۆڵای ملادینۆف، نوێنەری پێشووی نێودەوڵەتیی لە عێراق.

– عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

– ویلیام ویشلەر، لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی.

– عادل هەمزیە، لە زانكۆی هارفارد.

– عامر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق.

– نازم زەهاوی، وەزیری گەنجینەی پێشووتری بەریتانیا.

– جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری توركیا.

– كلارك كوپەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریكا.

– پ. یوجین رۆگن، لە زانكۆی ئۆكسفۆرد.

– عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوانی پێشووی عێراق.

– خاتوو عەبیر عەبدوڵا، لە رۆژنامەی (Saudi Times)

– د. عادل باخەوان، پەیمانگای توێژینەوەی ئەورووپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا.

– لانە زێباری، دەرچووی زانكۆی ئەمەریكی لە كوردستان.

– د. عائیشە سەریحی، وەزارەتی ئابووری لە سوڵتاننشینی عومان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاوەڕێ دەکرێت لەمڕۆوە بەفربارین لە باکووری تورکیا دەستپێبکات

سەڵاح

ئەنتۆنی: جگە لە بێتیس بیرم لە هیچ یانەیەک نەدەکردەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین