zagros news agency

تۆتنهام ئامادەیە کۆبۆ بگوازێتەوە یانەکەی

 

تۆتنهام ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانەدا کۆبۆ بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستەش ئامادەیە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سۆسیداد بکات.

بەرپرسانی یانەی تۆتنهام ئامانجیانە لە مێرکاتۆی زستانەدا پێکهاتەکەی تۆماس فرانکی راهێنەر بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێیە،فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە سپێرێز دەیانەوێت تاکە فۆسا کۆبۆ لە مانگی یەک بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تۆتنهام ئامادەیە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەدا خەرج بکات،لەلایەکیترەوە بەهۆی دابەزینی ئاستی ریاڵ سۆسیداد پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە بڕیاری رۆیشتن بدات، چونکە ئامانجێتی لە یانەکەی باش خۆی بۆ جامی جیهانی ساڵی داهاتوو ئامادەبکات.

ئەستێرە ژاپۆنییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 147 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول بە زەحمەت و بەکاتی چووە پێشەنگ

یاسین

ڕیاڵ مەدرید پلانەکەی دەگۆڕێت

یاسین

مانێ و ڕۆناڵدۆ سەرکردایەتی ئەلنەسر دەکەن

یاسین